ئازاری سوڕی مانگانە
ڕاچڵهكین-
ئازاری سوڕی مانگانە ئازارێکی باوە لە ھەندێ لە خانماندا بەھۆی گرژبوونی ماسولکەکانی سک و پشت و ڕانەکانەوە دروست دەبێت،توندی ئازارەکە جیاوازە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، دكتۆره هاژه پسپۆری ژنان و مباڵبوون هۆكار و چارهسهری ئهم بابهته بۆ خانمان دهخاته ڕوو.
ئەگەر ئازارەکە تەنھا لە دوو ڕۆژی یەکەمی سوڕی مانگانەدابوو،ئەوا ھۆکارەکەی سروشتیەو دەگەڕێتەوە بۆ دەردانی ماددەی پڕۆستاگلاندین لەکاتی دابەزینی ھێلکەی سوڕی مانگانە.ئەم جۆرەیان ھیچ مەترسیەکی نییەو چارەسەر دەکرێت بەوەرگرتنی ئازار شکێنەکان وەک(پاڕاستۆڵ،پڕۆفین،پۆنستان) لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر.
بەڵام ئەگەر ئازارەکە ھەفتەیەک پێش سوڕی مانگانە دەستی پێکردو بەردەوام بوو تا دوای سوڕی مانگانە ئەوا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لەم نەخۆشیانە:
(گرێ ی منداڵدان،ھەوکردنی درێژخایەنی کۆئەندامی زاوزێ،ئاوسانی دیواری منداڵدان،نەخۆشی ناوپۆشی ڕەحم)
لەم بارەدا چارەسەرەکەی بریتیە لە چارەسەری نەخۆشییەکە.
چارەسەرەکەی بەشێوەیەکی گشتی.
1- بەکارھێنانی ئازار شکێن.
2-چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی لەسەرەوە باسکران.
3- وازھێنان لە بەکار ھێنانی جگەرەو نێرگەلە.
4-وەرزش کردن.
5-خاوکردنەوە وەک یۆگاو مەساج کردن.
6-چارەسەر کردن بە گەرمی وەک بەکارھێنانی جەوەنەو حەمامی گەرم.