به‌ریتانیا: خوێنڕێژێك پێش زۆرینه ڤاكسین وه‌رده‌گرێت
ڕاچڵه‌كین-
گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر" لیڤی بیفیلد" ی ته‌مه‌ن 52 ساڵ و چه‌ند زیندانیه‌كی دیكه له گرتوخانه‌ی" فراكنلاند" به‌ریتانیه‌كانی توڕه‌كرد دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای بووه كه به‌م نزیكانه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ته‌مه‌نه‌كانی به‌ریتانیا و كه‌سانی دیكه مه‌ترسی مردنیان هه‌یه به ڤایرۆسی كۆرۆنا و چه‌ندین تیمی پزیشكی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ت ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
وه‌زیری پێشووی ناوخۆی به‌ریتانیا خه‌مباری خۆی بۆ ئه‌م هه‌واڵه ڕاگه‌یاندوه و داوای له وه‌زیری داد كردوه زوو لێكۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بكات چونكه خودی ڤاكسینه‌كه كه‌مه و نابێت به‌و شێوه‌یه به‌كاربهێندرێت.