خانمانی دووگیان چۆن چارەسەری زیپکە بکەن لە کاتی دووگیانیدا؟

تەندروستی

25/01/2021     ژمارەی بینراو 1783

خانمانی دووگیان چۆن چارەسەری زیپکە بکەن لە کاتی دووگیانیدا؟


ڕاچڵه‌كین-

زیپکە لە کاتی دووگیانیدا شتێکی ئاساییە ، چونکە هۆرمۆنەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە وا دەکات ماددەی چەوری پێست (سیبەم) زیاتر دروست ببێت، باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری زیپکە لە کاتی دووگیانیدا ئەم دوو خاڵەیە كه‌ دكتۆره‌ تاڤان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون باسیده‌كات. :

1- ڕۆژی دوو جار ڕوخسارت بشۆ بە سابون و ئاوی شلەتێن 
2- ئەگەر هەر ماددەیەکی جوانکاری سەلامەت بەکارهات با لەو جۆرانە بێت کە بێ چەورین 

 هەر دەرمانێک وەربگیرێت بۆ هەر حاڵەت و نەخۆشیەک لە کاتی دووگیانیدا ئەبێت بە ووریایی مامەڵەی ئەم بابەت بکرێت، بە نسبەت دەرمانەکانی زیپکە کە سەلامەت بن لە کاتی دووگیانیدا بەم شێوازەیە :
1- بە شێوەی جێڵ یا کرێم ، دژەبەکتریای ئێریپرۆمایسین 
2- ئەزیلایک ئەسید، بێنزۆیل پیرۆکساید، سالیسیلیک ئەسید بە شێوەی کرێم و جێڵ ئەتوانرێت بەکاربهێنرێن 
3- ئەم دەرمانانە بە کرێم و جێڵ و گیراوەش نابێت بە هیچ جۆرێک بەکاربهێنرێن (ئەداپالین، تازاڕۆتین، ئایزۆترێتینۆین) 
4 هەر دەرمانێک لەوانەی سەرەوە نابێت بە بێ پرس بەکاربهێنرێن  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن