نیشانەکانی هەوکردنی پەنکریاس

تەندروستی

27/01/2021     ژمارەی بینراو 3635

هەوکردنی پەنکریاس

ڕاچڵه‌كین-

پەنکریاس یەکێکە لە ئۆرگانەکانی ناو سکی مرۆڤ، دەکەوێتە پشتی گەدەوە لەبەشی سەرەوەی سک، هەڵبەتە ئەو نەخۆشانەی کە توشی پەنکریاس دەبن کەمن باوترین ئەونەخۆشیانەی کە توشی پەنکریاس ئەبن هەوکردنی پەنکریاسە کە ئەویش دوو جۆری هەیە جۆری یەکەم هەوکردنی کتو پڕ ، جۆری دووەم هەوکردنی دڕێژ خایەن،دكتۆر كارزان پسپۆری نەشتەرگەری هەرس و قەڵەوی ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌دات له‌م بابه‌ته‌وه‌.

زیاتر لەو نەخۆشانەیا دەردەکەوێت کە مەشروباتە کحولیەکانی تێدایە، یاخود ئەوانەی بەردی زراویان هەیە بە تایبەت ئەگەر بەردەکان بچوک بێت و دابەزێتە سەر بۆریەکان و توشی هەوکردنی پەنکریاسی دەکات.

نیشانەکانی هەوکردنی پەنکریاس :
نەخۆشەکە بە ئازاری ناوسکەوە دێت زۆربەی جار دەچن بۆ نەخۆشخانە ناچن بۆ کلینیک واتا ئازارەکە کتوپڕ و ئازارێکی زۆرە ،چەند پشکنینێکی بۆ دەکرێت وەک(پشکنینی خوێن ، سۆنەر )دەریدەخات کە نەخۆشەکە هەوکردنی پەنکریاسی هەیە .

چارەسەری هەوکردنی پەنکریاس :
چارەسەری هەوکردنی پەنکریاس بێ نەشتەرگەریە چارەسەر دەکرێت هەندێ جار توشی ماک دەبێت دوای ناو سکی دەبێت بە چەراعەت و بە کیس لەو کاتەدا پێویست دەکات ئێمە نەشتەرگەری بۆ بکەین .

نەشتەرگەری پەنکریاس جۆڕی زۆرە :
هەیەتی بۆ ئەو کەسانەیە کە کیس دروست بووە یان دومەڵی توش بووە.
یاخود هەیەتی کە پەنکریاسەکە توشی وەرەم هاتووە ، لەم حاڵەتانەدا یان لە بەشی سەرەوەی پەنکریاسەکە وەرەم توش ئەبێت و نەخۆش توشی زەردوی ئەبێت .

یان لەبەشی کلکەکەی یان جسمەکەی پەنکریاسەکە توشی وەرەم ئەبێت کە لەم حاڵەتەدا نەخۆشەکە زوو هەستی پێناکات بە ئازارێکی زۆرەوە یەت بۆ نەخۆشخانە و توشی زەردوی نابێت .

هەڵبەتە ئێمە لەکاتی نەشتەرگەری هەمووی  پەنکریاسەکە لا نابەین تەنها بەشێکی لا دەبرێت بۆ ئەوەی نەخۆشەکە توشی شەکرە نەبێت یاخود توشی (خراپی هەرس کردن)نەبێت .

لە هەندێ حاڵەتی زۆر کەمایە کە دەبێت پەنکریاس هەمووی لاببرێت .چونکە نەخۆشەکە توشی نەخۆشی شەکرەیەکی زۆر توند دەبێت ئەگەر هەموو پەنکریاسەکە لاببرێت ،لەبەر ئەوەیە ناکرێت هەموو پەنکریاسەکە لا ببرێت بۆی نەخۆشەکە بتوانێت ژیانی ئاسای خۆی بکات .  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن