زیانەکانی شهكرهی دووگیانی بۆ كۆرپهله
ڕاچڵهكین-
شەکرەی ماوەی دووگیانی Gestational Diabetes بریتیە لە بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن لە ماوەی سکپڕیدا بەھۆی زیادبوونی بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین و کەمبوونەوەی دەردانی بە شێوەیەکی ڕێژەیی ، بە نزیکەیی ٢- ١٠٪ ژنانی دووگیان تووشی ئەم گرفتە دەبن لەو ماوەیەدا. لەو ڕێژەیەش ٩٠٪ بۆ یەکەم جارە و ٨٪ شەکرەی جۆری دوو ی نەزانراویان ھەبووە، دكتۆره خێڵان پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون كاریگهریهكانی شهكرهی ماوهی دووگیانی به چهند خاڵێك ڕونكردۆتهوه.
1- لەبارچوون.
2- ناڕێکی و نا ئاسایی شێوەی کۆرپەلە (تشوە خلقی).
3- زیادبوونی کێش و قە بارەو و ئاوی دەوری کۆرپەلە.
4- مردنی کتووپڕ لە پێش لە دایک بوون .
5- نەبەکامی کۆرپەلە و تەنگەنەفەسی RDSبەھۆی زوو دەرھێنانی کۆرپەلە لە ئاکامی زیانەکانی شەکرە .
6- بریندار بوونی دەمار و پەلەکانی کۆرپەلە لەکاتی لە دایک بوون بەھۆی گەورەیی قەبارەی لەشییەوە.
7- زەردوویی.
8- دابەزینی شەکرەی خوێن دوای لە دایک بوون .
9- زیادبوونی ئەگەری قەڵەوی و تووش بوونی بە شەکرە ی جۆری دووەم لە پاشەڕۆژدا .