راچڵەکین-
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکووک دوو خوشکی خۆی کوشت و رایکرد دەستگیرکرا.
عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە دوو خوشکی کوشت و هەڵهات، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە بخاتەڕوو.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لەشاری كەركووك، برایەك دوو خوشكی خۆی كوشت.