هۆكار و نیشانه‌كانی خوێن مەیین لەنێوان پەردەی مێشک و ڕووی مێشکدا

تەندروستی

09/02/2021     ژمارەی بینراو 2530

خوێن مەیین لەنێوان پەردەی مێشک و ڕووی مێشکدا


ڕاچڵه‌كین- 

خوێن مەیین لەنێوان پەردەی مێشک و ڕووی مێشکدابریتییە لە دروستبونی خوێنی مەییو لەسەر ڕووی مێشک و کۆتا چینی پەردەی مێشک ( کە پەردەیەکی تا ڕاددەیەک ڕەقە)، کە زیاتر بەهۆی فراوانبونی دیواری خوێنهێنەرەکانی سەرڕوی مێشک و لێچونی خوێن دروست ئەبێت کە ئەویش زیاتر بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکی دەرەکی کتوپڕ و شڵەقانی مێشکەوە دروست ئەبێت ، دوای تەقینی خوێنهێنەرەکە خوێن لە ژێر چینی پەردەی دەرەوەی مێشک و سەر ڕووی مێشک کۆئەبێتەوە و ئەمەیێت کە ئەمەش پەستان لەسەر مێشک دروست ئەکات کە ئەکرێت ببێتە هۆی لەهۆش خۆچون، شەلەل یاخود مردن، دكتۆر نه‌وژین پزیشكی پسپۆڕی مێشك و ده‌مار  له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستییه‌ تیایاندا ڕوبدات.

1-  لە گەنجاندا بە ڕوداوی قورسی وەکو پێکدادانی ئوتۆمبێل دروست ئەبێت بەڵام لە بەتەمەنەکاندا بە زەبری کەمیش دروست ئەبێت وەک کەوتن .

2- هەروەها لەو کەسانەدا زیاتر دروست ئەبێت کە دەرمانی ڕوونکەرەوەی خوێن بەکاردێنن، ئەلکهول زۆر ئەخۆنەوە یاخود کەسێك گەشکەی هەبێت.

3- ئەگەر خوێن بەربونەکە هێواش بێت ئەوا ووردە ووردە دوای چەند هەفتەیەک بۆ چەند مانگێک کێشەی گەورە و نیشانە دروست ئەکات کە ئەمەیان درێژخایەنە، ئەکرێ جۆری کتوپڕ بێت کە دوای چەند دەقەیەک بۆ چەند سەعاتێک  نیشانەکان  دەرئەکەون و کێشە دروست ئەبێت.

4-نیشانەکانی ئەم حاڵەتە ، ئەگەر کتوپڕ بێت سەرەتا کەسەکە دوای چەند دەقەیەک بۆ چەند سەعاتێک بەهۆش خۆی دێتەوە و دواتر هێواش هێواش لەهۆش خۆی ئەچێتەوە، نیشانەکانیتری جۆری کتوپڕ بریتیین لە:
1- سەرئێشەی توند
2- لاوازبونی لایەکی جەستە 
3- گەشکە
4- گۆڕانی بینین وتەڵخبونی لەگەڵ گۆڕان لە قسەکردندا 

نیشانەکانی جۆری درێژخایەن ، توند نییە و بەڵام بەردەوامە بۆ مانگێک پێش دیاریکردنی حاڵەتەکە کە کەسەکە ئەم نیشانانەی ئەبێت :
1- سەرئێشەی مامناوەند
2- دڵتێکهەڵاتن یان ڕشانەوە 
3- گۆڕان لە کەسێتیدا
4- لەدەستدانی میمۆری 
5- لەدەسدانی باڵانس و ناڕەحەتی لە پیاسەکردن 
6- لاوازبون و سڕبون لە پێکان 
7- بینینی تەنەکان بو دوو دانە 

نیشانەکان هاوشێوەن و وەکو جەڵدەی مشێک یاخود لوی ناو مێشک وایە ، بۆیە پێویستی بە دەستنیشان کردنێکی وورد هەیە لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن