بەتەمەنترین ژنی ئەوروپا لە كۆرۆنا چاكبوویەوە

جیهان

09/02/2021     ژمارەی بینراو 299

راچڵەكین -

ژنێكی تەمەن 116 ساڵی فەرەنسی كە بە تەمەنترین كەسی ئەوروپایە، دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا، توانی ڤایرۆسەكە تێپەڕێنێت و چاكببێتەوە.
  
ماڵپەڕی 20 Minutes بڵاویكردەوە، لوسیلە رانسۆن، كە ژنە رەبەنێكی فەرەنسییەو لەرۆژی ١٦ی كانوونی دووەمی رابردوودا تووشی كۆرۆنا بووبوو، توانی چاكببێتەوە و بگەڕێتەوە خانەی بەساڵاچووان.

ئەو ژنە بەتەمەنە، كە رۆژی 11ی ئەم مانگە پێدەنێتە ١١٧ەمین ساڵەی تەمەنییەوە، ئێستا تەندروستی جێگیرەو هیچ مەترسییەكی ڤایرۆسەكەی تێدا نەماوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی فراوان لەفەرەنسا بڵاوبووەتەوەو تائێستا سێ ملیۆن و 342 هەزارو 365 حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتە تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 79 هەزارو 432 كەس گیانیان لەدەستدا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن