پاڵه‌وانی زۆرانبازی ڤیدیۆیی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی خۆی بڵاوكرده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
گابریل تۆفا ی به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یاری زۆرانبازی كات به‌سه‌ربردنWWE ڤیدیۆیی هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی گۆڕانكاری ڕه‌گه‌زی خۆی بڵاوكرده‌وه و چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا هه‌واڵی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی خۆی ئاشكرا كرد.
گابی ته‌مه‌ن 42 ساڵ كه خاوه‌نی كۆمپانیای تایبه‌ته به له‌شجوانی، هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی دوو كچه، له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و ئاسته‌نگانه باس ده‌كات كه‌ڕوبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی له نێره‌وه بۆ مێ و ده‌شڵێت" چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێشی پڕ له ورده‌كاری و نهێنی بووه بۆم"
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "PR Newswire" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه گابی له پاڵه‌وانی له‌شجوانی خۆی گۆڕیوه بۆ ئافره‌تێكی ناسك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ كێشه‌ی نییه له‌گه‌ڵ گۆڕینی ڕه‌گه‌زی مێرده‌كه‌ی و ئاماده‌یه وه‌ك ئافره‌تێكی زیره‌ك و جوان و ناسك ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكات"