پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركرد كە ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لەكچێك كردبوو

کوردستان

10/02/2021     ژمارەی بینراو 790

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لەكچێك كردبوو ئەگەر بڕێك پارەی پێنەدات.

لە راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، پاش ئەوەی كچێك سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد بەناوی (م، ز، ح لەدایكبووی ١٩٧٥) كە ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردبوو ئەگەر بڕێك پارەی پێنەدا، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەكە كۆكردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان-ەوە دەستگیر بكرێت.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتباری دەستگیركراو كە پێشتریش بەھەمان ھۆكار بڕی پێنج ملیۆن دیناری لە كچەكە سەندبوو، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن