كاریگه‌ری هۆڕمۆنی گەشە له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ منداڵان

تەندروستی

11/02/2021     ژمارەی بینراو 1002

كاریگه‌ری هۆڕمۆنی گەشە له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ منداڵان


ڕاچڵه‌كین-

هۆڕمۆنی گەشە (Growth hormone ) ماددەیەكی پرۆتینی پیپتایدیە یارمەتی گەشە و زۆربوون و نوێ بونەوەی خانەكانی لەش دەدات لەجەستەی مرۆڤدا، ئەم هۆرمۆنە لە كوێرە ڕژێنی نەخامی ژێرەوەی مێشك دەردەدرێ و بەرپرسیاری سەرەكی گەشە كردنی تەندروستی منداڵە، دكتۆر محمد پزیشكی نەخۆشی و گەشەی منداڵان كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌سه‌ر له‌شی منداڵان ده‌خاته‌ ڕوو.

گرنگترین فەرمانەکانی ئەمانەن:
1. باڵای مرۆڤ زیاد دەكات بەتایبەت لەسەردەمی منداڵی دا ، گەشەی تەندروستی منداڵی لەئەستۆیە.
2. پارێزگاری لە كالیسیۆمی ناوجەستە دەكات و هێزی ئێسكەكانی زیاد دەكات.
3. ماسولكەكانی لەش گەورە دەكات و فەرمانەكانیان چالاك دەكات.
4. یارمەتی تێكشكاندنی چەوری لەش دەدات و ڕێژەی پڕۆتینی لەش زیاد دەكات وڕێکی دەخات.
5. گەشە كردنی ئەندامە ناوەكیەكانی لەش زیاددەکات ( جگە لەمێشك ).
6. ڕۆڵێكی زۆر گرنگ دەبینێ لەهاوسەنگی لەش و بەتایبەت پەنكریاس.
7. مژینی ماددەی گلوكۆز لە جگەر كەم دەكاتەوە و بەشدارە لەتازە كردنەوەی شەكری جگەردا. 
8. سیستەمی بەرگری لەش بەهێز و پارێزراو دەكات .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن