كهی پێویسته نهشتهرگهری چاندنهوهی بۆری خوێنی(تاجی) دڵ بكرێت؟
ڕاچڵهكین-
ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدرێت بۆ گۆرینی ڕێرەوەی تەسکبووی دەماری تاجی ( وشەی دەمار لەنێو خەڵکدا بۆ بۆری و ملولەکانی خوێن بەکاردێت) بۆ باشترکردنی فرمانەکانی ماسولکەی دڵ و کەم کردنەووی ڕێژەی مردن بە سەکتەی دڵ، دكتۆر عهلاو پزیشكی نهخۆشییهكانی دڵ و سنگ و بۆریهكانی خوێن زانیاری وردتر لهسهر ئهم نهشتهرگهریه لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو.
ئەم ڕێگەیە یارمەتی دەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە توشی رەق بوونی دەمارەکانی خوێنبەر و ئازاری دڵ وە تەنگەنەفەسییە، ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێت لە ڕێگەی وەرگرتنی دەمارێکی ساغ یاخود (چالاک) لە سنگ یا باڵ یا قاچ پاشان دادەنرێت لە شوێنی دەمارە گیراوەکەی دڵ.
بۆ چی کەسێک ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدرێت ؟
1- بۆ ئەو کەسانەی کە ئازارێکی زۆریان هەیە لە ناوچەی سنگ و توشی تەنگە نەفەسی دەبن بەهۆی نەگەیشتنی خوێن بۆ ماسولکەی دڵ
2- گیرانی یەک لە دوایەکی دەمارەکانی دڵ
3- ئەو کەسانەی کە کێشەی سستبوونی ماسولکەی دڵیان هەیە
4- تەسکبونی دەماری تاجی سەرەکی لای چەپی دڵ
5- دەمارەکانی تاجی لەو کەسانی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە
6- بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێشتر ڕێگەیەکی تر بەکارهێنراوە وەک قەستەرە و شەبەکەو باڵون بۆ دڵ
7- حاڵەتی لەناکاو وەك توشبوون بە جەڵتەی توند
ئەنجام و گرنگی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی دەمارەکان؟
1-دابەزینی ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئازاری سنگ و تەنگەنەفەست
2- کەمکردنەوەی ڕوودانی جەڵتەی دڵ لەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە
3- ئەنجامێکی باشی هەیە کە دەگاتە %٩٥ تەنانەت دوای ١٠ بۆ ١٥ ساڵ یش
4- کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ
5- گەڕانەوەی چالاکی بۆ دڵ وە ڕێگری دەکات لە دڵکی لاواز
6- یارمەتی نەخۆشانی دڵ دەدات بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان
نەشتەرگەری گۆڕینی دەمارەکان دەکرێت ؟
1- پێش یەک ڕۆژ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە نەخۆش داغڵ بە نەخۆشخانە دەکرێت
2- بە بەکارهێنانی سرکردنی گشتی نەشتەرگەرییەکە دەکرێت
3- ئەم نەشتەرگەرییە ٤ ــ ٦ کاتژمێر دەخایەنێت
4- سنگی نەخۆشەکە دەکرێتەوە
5- چاندنی دەماری چالاک لە شوێنی دەمارە گیراوەکە
چاندنی دەمارەکانی تاجی چەند جۆرێکی هەیە:
1- نەشتەرگەری دڵی لێدراو : لەم حاڵەتەدا بۆ هەندێک لە نەخۆشەکان ئامێری دڵ و هەناسە بەکارناهێندرێت.
2- نەشتەرگەری درزی بچووک : ئەم ڕێگایە بە بەکارهێنانی ئامێری تایبەتە لە ڕێگەی درزێکی بچووکی سنگەوە ئەنجام دەدرێت.
نەشتەرگەری ناسۆر و رۆبۆت بۆ دڵ.
ئەو ڕێگایەنەی پێویستە بگیرێتەبەر بۆ رێگری کردن لە دەرئەنجامە خراپەکانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ؟
1- پێویستە نەخۆش بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ژێر چاودێری چڕدابێت
2- پاشان نەخۆش بگواسترێتەوە بۆ ژووری چاودێری ئاسای بۆ ماوەی ٤ــ ٦ ڕۆژ پاشان بنێردرێتەوە بۆ ماڵ
3- پێویستە کۆنترۆڵی زەخت و ڕێژەی شەکرە بکرێت بە وەرگرتنی دەرمانەکانی بە ڕێک و پێکی
4- کۆنترۆڵ کردنی کۆلیسترۆڵ بە ئەنجامدانی وەرزشی رێک وە پارێزگاری کردن لە کێشێکی تەندروست
5- کەمکردنەوەی جگەرەکێشان وە بەردەوام بوون لەسەر سیستەمێکی خۆراکی تەندروست
6- بەردەوام سەردانیکردنی پزیشکی پسۆر و بەردەوام وەرگرتنی ڕێنماییەکان