ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی "تۆم كروز"
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی "تۆم كروز" وێنه‌گرتنی به‌شێكی نوێی زنجیره فیلمی Mission: Impossible وه‌ستاند له ئیمارات دوای ئه‌وه‌ی تیمی كاركردنه‌كه‌ی ڕه‌تیان كرده‌وه له كاری وێنه‌گرتن به‌رده‌وام بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا سنوره‌كانی خۆی داخستوه جوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته.
گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه كه تیمی كاركردنی تۆم داوایان كردوه ڕێگه‌یان پێ بدات بگه‌ڕێنه‌وه به‌ریتانیا پێش ئه‌وه‌ی دووباره كه‌ره‌نتین له له‌نده‌ن ڕابگه‌یه‌ندرێت و تۆم داواكه‌یانی قبوڵكردوه و بۆ ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌ی تایبه‌ت دابین كراوه بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كه بگه‌نه‌وه به‌ریتانیا.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه بڕیار وایه جارێكی دیكه تیمه‌كه له به‌ریتانیا ده‌ست بكه‌نه‌وه به وێنه‌گرتن چونكه ستافی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌كه ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه مانگی 11 ی ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌یان په‌خش بكریت.
سێ به‌شی یه‌كه‌می فیلمی Mission: Impossible بیرۆكه‌كه‌ی له درامایه‌كی ته‌له‌فیزۆنی ناودار له ساڵانی 60 ه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وه‌رگیراوه و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی تۆم زیاتر له 1.4 ملیۆن دۆلار ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی بووه.