دووگیانی
ڕاچڵهكین-
لە کاتی دووگیانیدا هۆرمۆنی سایرۆکسین زیاد ئەکات چونکە پێویستە بۆ گەشەی مێشکی کۆرپەلەکە و گەشەکردنی لە ناو مناڵداندا ، لەبەر ئەوە کەمێک زەحمەتە دیاریکردنی بەرزی هۆرمۆنی سایرۆکسین ، بەڵام زۆر گرنگە پشکنینی غددە بکرێت لە پێش دووگیانی و کاتی دووگیانیدا چونکە غددەی زۆر چالاک یاخود تەمەڵ کێشە دروست ئەکەن بۆ دایک و کۆرپەلەکەش، دكتۆره چرۆ پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون كاریگهری نهخۆشییهكانی غوده لهسهر دووگیانی لهم بابهتهدا ڕوون دهكاتهوه.
1- غودهی زۆرچالاک ئەگەر بەباشی چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی:
- زووترلەدایک بونی کۆرپەکە پێش هەفتەی ٣٩ بۆ٤٠
- دروستبونی حاڵەتێکی مەترسیدار کە پێش هەفتەی ٢٠ دەست پێئەکات و تیایدا پەستانی خوێن بەرز ئەبێتەوە و کێشە دروست ئەبێت بۆ گورچیلەکان وئەندامەکانی تر کە تەنها چارەسەری ئەوەیە مناڵەکە لەدایک بێت بە هەر ڕێگەیەک بێت
- لەپڕ خراپتربونی نیشانەکانی غودەی زۆرچالاک
- دڵی کۆرپەلەکە خێرا لێئەدات، کە ئەبێتە هۆی شکستی دڵی، کێشی کەم ئەبێت، ڕژێنی غددەی گەورە ئەبێت
- لەبارچون
2- غوددەی تەمەڵ ئەم کاریگەرییانەی ئەبێت ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت لە کاتی دووگیانیدا
- کەم خوێنی
- کەمبونی کێشی مناڵ بە ڕاددەیەکی زۆر
- گەشە و دروستبونی مێشک دوا ئەکەوێت
- لەبارچون
- مردنی کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا