بەڤیدیۆ: پاریس سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر بەرشلۆنەدا تۆمارکرد

وەرزش

16/02/2021     ژمارەی بینراو 263

راچڵەکین- سپۆرت 

 

لە یاریی چوونی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سان خێرمانی فەڕەنسی لە ناو یاریگای کامپ نۆدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی بەرشلۆنەدا تۆمارکرد.

 

دوای ئەوەی سەرەتا لیۆنێل مێسی بە لێدانێکی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ بارسا تۆمارکرد، بەڵام دواتر چوار گۆڵیان لێکرا و پاریس یارییەکەی بە ئەنجامی ٤-١ بردەوەو تیایدا کیلیان ممباپێ ھاتریکی تۆمارکرد.

 

بەم شکستەش ئەرکی بارسا لە یاریی گەڕانەوەدا قورس دەبێت و پێویستە بە جیاوازی چوار گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بێنن بۆ ئەوەی بگەن بە قۆناغی داھاتوو.

 

گۆڵەکان:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن