راچڵەكین-
وەزیری تەندروستیی توركیا رایگەیاند،زۆر بە وردی ھەنگاوەكانی ئاساییبوونەوە دەنێن. بەپێی بڕیارە پێویستەكان ژیان بە شێوەیەكی قۆناغبەند ئاسایی دەكەنەوە.
فەخرەدین كۆجا، لەھەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی: "لە ١ی ئادارەوە لە میانی قۆناغبەندییەكدا و بە پێی رێساكانی فەرمانگەی پاراستنی تەندروستی پارێزگاكان بە سەرۆكایەتی پارێزگاران دەستدەكرێتەوە بە جێبەجێكردنی رێنمایییەكان كە بۆ چوار ئاستی مەترسی پۆلین كراون".