ھۆشداری دەدرێت لە كۆنترۆڵنەكردنی كۆرۆنا

عێراق

21/02/2021     ژمارەی بینراو 133

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی نەجەف باشووری عیراق ھۆشداریدا لەوەی كە ئەگەر ھاووڵاتییان زیاتر پابەندنەبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزییەوە، ئەوا رەوشی تەندروستی لە پارێزگاكە لە كۆنترۆڵ دەردەچێت.

رەزوان كندی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا:" تاقیگەكانی تەندروستیی نەجەف، دوو ھەزار و ٣٢٧ پشكنینیان بە ئامێری (PCR) تایبەت بە حاڵەتەكانی گوماناوی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ئەنجامداوە."

وتیشی: "كۆی گشتیی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف، گەیشتووەتە ٢٨ ھەزار و ٧٨٣ حاڵەت و حاڵەتەكانی چاكبوونەوەیش، گەیشتووەتە ٢٣ ھەزار و ٩١٧ حاڵەت، هەروەها كۆی گشتیی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانیش، گەیشتووەتە ٣٣٧ حاڵەت".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی نەجەف، باسی لەوەشكرد:" تا ئێستا چوار ھەزار و ٥٢٩ تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی نەجەف لەژێر چارەسەردان و ئاشكراشیكرد كە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە نەجەف تا ئێستا، دوو ھەزار و ٦٧٣ كارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسەكە بوون."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن