شەهید شێرۆ مەخموری كێ بوو؟

ڕاپۆرت

21/02/2021     ژمارەی بینراو 2031

راچڵەكین-

خانەوادەیەك دڵسۆز بۆ كوردایەتی ، خانەوادەیەك لێوان لێو لەیەكێتی بوون، ئەوان لەسەر پێشمەرگایەتی و نیشتمانی سوتماك هەورازو نشێوی زۆریان بینی ، ئەوان هەوڵ و كۆشش و خەباتیان لەدژی بەعسیەكان بەردەوام بوو بێ ئەوەی سل لە گیران و شەهید بوون بكەنەوە.
ئەم خانەوادە مەخمورییە نەوەكانیان قەیسەریان لە موختارو پیاوانی رژێم كردبووە كونە مشك، ئەویش خانەوادەی شەهید (شێروان عەبدوللا ئەمین ئەحمەد) ناسراوبە شێرۆمخموری. 


شێرۆ مەخموری، لەسەرەتای تەمەنی لاوی تێكەڵ بەكاری رێكخستنی نهێنی و دواترپەیوەندی كرد بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان . لە ژیانی پێشمەرگایەتی هەمیشە لە گرتنی رەبیە ومۆڵگەكانی رژێم لە پێشەوەی پێشەوە بوو، لە چالاكی ناوشاریش بەور ئاسا بەعسیەكانی بەرەو مەرگ و كۆتایی بەژیانیان دەهێنا. ئەو هەرگیز بریارو رێنمایەكانی سەرووی خۆی پێشێل نەكردووە بەلكو پێشمەرگەیەكی گوێ رایەڵ وئازاو مەردبووە هەرگیز بەقەرز لەكەس نەترساوە بەڵكو شێرانە حەقی لەوكەسانە دەكردەوە بەخراپی سەیری مندالێكی كوردیان بكردبایە. لەپێش ڕاپەرین و لەتیپی 87ی قەرەچوغ لەكەرتی (2) بەیەكێك لە پێشمەرگە هەرە ئازاكانی ئەم سنورە دادەنرا... لە دوای ڕاپەرینش وەك فەرماندەیەكی سەربازی رۆڵ وجێ دەستی دیاربوو لە پاراستنی دەستكەوتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ... بەڵام بەداخەوە لە رێكەوتی 21/22ـ 2ـ 1995 شەهید بوو گەیشتە كاروانی نەمرانەوە ... هەزاران درود بۆگیانی پاكی شەهید شێرۆ مخموری و تێكرای شەهیدانی كوردستان ..

ژیاننامەی شەهید شێرۆ مخموری
ـ ناوی تەواو : شێروان عەبدولڵا ئەمین ئەحمەد
ـ ناسراوبە : شێرۆ مخموری
ـ تەمەن : 1ـ7ـ 1968
ـ شوێنی لەدایك بوون :   گوندی خورمەڵە
ـ عەشیرەت : ئۆمەر بل
ـ ئاستی خوێندن : شەشەمی سەرەتایی
ـ باری خێزان : خێزاندار
ـ ناوی هاوسەری شەهید : لەیلێ رەشید مستەفا
ـ ناوی منداڵەكان :  رەوەز ـ رێباز
ـ ساڵی پەیوەندی بەرێكخستن :سەرەتای ساڵی  1985
ـ ئۆرگان : كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان
ـ ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە : مانگی (5) ی ساڵی 1987
ـ ئۆرگان : تیپی (87) ی قەرەچوغ ـ كەرتی (2) كە ئەوكات نوری قادر فەرماندەی كەرت بووە لەم تیپە.
ـ لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆربەی داستان ونەبەردی وچالاكیەكانی سنوری تیپی (87) ی قەرەچوغ و سنوری مەڵبەندی 3ی هەولێری كردووە لەگەڵ ئەوچالاكیانەی ئەوێ رۆژێ ی ناوشاری هەولێر.
ـ لەخەباتی پێشمەرگایەتی زیاترلە سێ جار برینداربووە 
ـ لە ڕاپەرین بەشداری كاریگەرو جێ دەستی دیاربووە لە رزگاركردنی شاری هەولێرو دەوروبەری .
ـ ماوەیەك لە هێزی ئامادە ئازایانە ئەركەكانی جێبەجێ كردوە كەئەوكات ئاسۆمامند بەرپرسی ئەم هێزە بووە.
ـ رۆژو مانگ و ساڵی شەهید بوون : 21/22ـ2ـ 1995
ـ شوێنی شەهید بوون : پیر رەش ـ نزیك هەولێر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن