ده‌رهێنه‌ری فه‌نته‌ڵۆس ڕه‌خنه له ماهیر و جۆڵا ده‌گرێت
ڕاچڵه‌كین-
ساڵانێك به‌ر له ئێستا درامای فه‌نته‌ڵۆس كه له ڕه‌شنوسی دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵا بوو و له كه‌ناڵی كوردسات په‌خش ده‌كرا و تیایدا به زمانی كۆمیدیا ڕه‌خنه له‌و كه‌مو كورتیانه گیراوه كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
له‌م درامایه‌دا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد به‌شداریان كرد و ماهیر حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د جۆڵا دوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی دراماكه بوون و هاوڕێ مسته‌فا ده‌رهێنه‌ری ئه‌م درامایه بووه.
له ئێستادا ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده به هاوكاری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی ناوداری بواری كۆمیدیا كار له‌سه‌ر درامای په‌تریپۆت ده‌كه‌ن كه له كه‌ناڵی NRT2 په‌خش ده‌كرێت و به‌هه‌مان شێوه كۆمیدیایه و به‌شێوه‌ی ڕه‌خنه دراماكان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هاوڕێ مسته‌فا له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له فه‌یسبووك ڕه‌خنه‌ی له درامای په‌تریپۆت گرتوه و نوسیویه‌تی"پەتریپۆت ...پاتری ستۆک...ئەرێ هاوڕێیان کەی ئەوە ئیشی ئێوەیە لەم رۆژیا ئەم بەرنامەیە بەو ئاسته نزمە نمایش بکەن... دەبێت ئێوە بیری شەقامتان هەبێت ئەمڕۆ لە چ خراپیەکدایە ....لەم سات و زەمەنەدا ئێوە باشترین و سەرکەوتووترینن ...ئێوە باشترین پاڵپشتی من بوون بۆ سەرکەوتنی فەنتەڵۆس ...ئێوە خاوەنی مێژوویەکی جوانن ...بەڵام بۆچی ئاوا بەو ئاستەوە دەستان پێکردەوە ؟؟؟!!!!"