ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەردۆغان و روحانی ئاشكرابوو

جیهان

21/02/2021     ژمارەی بینراو 302

راچڵەكین –

سەرۆككۆماری توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆككۆماری ئێران، تاوتوێی هەنگاوەكانی تایبەت بە پەرەپێدانی پەویەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان كردو ئەردۆغانیش هیوای خواست ئەمریكا سزا سەپێنراوەكانی سەر تران هەڵبگرێت. 

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، راگەیەندراوێكی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەمڕۆی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و حەسەن روحانی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوەكەش، هەردوو سەرۆك كۆماری توركیاو ئێران، ھەنگاوەكانی پەرەپێدانی ھەماھەنگییان لە بوارەكانی ئابووریی، گواستنەوە، ئاسایش و بوارەكانی دیكە و پێشھاتە ناوچەییەكان تاووتوێكرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكردووە كە جەخت لە ئیرادەیان بۆ بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئێران دەكەنەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئاشكراشیكردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ئەردۆغان ھیوای خواست ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن واز لە سزا تاكلایەنەكانی سەر ئێران بهێنێت و بەربەستەكانی بەردەم خۆشگوزەرانیی گەلی ئێران لاببات، جەختی لەوەشكردەوە، ئەو لێدوانانەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەبارەی بابەتەكەوە دراون، ئامرازێكن بۆ كردنەوەی دەروازەی دەرفەتێكی نوێ.

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاندووە، كۆبوونەوەی سەرجەم لایەنەكان بۆ سەرلەنوێ كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی، گونجاوترین شێوازی كاركردنەو جەختی لە گرنگی كردنەوەی دەرگای دیالۆگ سەرەڕای ھەموو تەنگژەكان كردەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن