تەندروستی عیراق مەترسی كۆڕۆنای گۆڕاو لەسەر منداڵان ئاشكرا دەكات

عێراق

22/02/2021     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق مەترسییەكانی تووشبوون بە كۆڕۆنای گۆڕاو بەتایبەت لەناو منداڵان ئاشكرا دەكات و وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت: جۆرە نوێیەكەی ئەو پەتایە تووشی هەموو تەمەنەكان دەبێت و 85%ی تووشبووانیش هیچ ئاسەوارێكی پەتاكەیان تێدا دەرنەكەوتووە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، هۆشداری دا لە توشبوون بە جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، راشیگەیاند: جیاوازییەكەی لەگەڵ جۆرە كۆنەكەی كۆڕۆنا ئەوەیە كە هیچ تەمەنێك لەو ڤایرۆسە نوێیە پارێزراو نابێت و ئەمجارە منداڵانیش تووشی دەبن.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەی ئەوانەی تووشی كۆڕۆنای گۆڕاو بوون، هیچ ئاسەوارێكی ڤایرۆسەكەیان تێدا دەرنەكەوتووە.

لەبارەی دابەشكردنی ڤاكسینیش، سەیف بەدر ئاشكرایكرد، بەم زووانە وەزارەتی تەندروستی ئەو وشوێنانە دیاری دەكات كە ڤاكسینەكەیان لێ دابەشدەكرێت، وتی:" ئەگەری زۆر هەیە لە نەخۆشخانەكان، یان لە سەنتەرەكانی چاودێری تەندروستی دابەشبكرێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن