له‌كاتی پێوه‌دانی مار و دوپشك ئه‌م كارانه ئه‌نجامبده و له‌م هه‌ڵانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین-
پێوه‌دانی مار یان دووپشک یان هەر بوونەوەڕێکی ژەهراوی وەک حاڵەتێکی کتوپڕی پزیشکی دادەنرێت، به‌ره‌و وه‌رزی به‌هار ده‌چین هه‌موان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر لە دەشتێکدا مار پێوەیدام، چی بکەم ؟
1- پەیوەندیکردن بە نزیکترین نه‌خۆشخانه‌وه بكه بۆ دابینکردنی ئەمبوڵانس و دژە ژەهر.
2- لابردنی هەموو جۆرە مستیلە وكاتژمێر و گۆرەوی و لابردنی جلی تەسک لەو دەستەی یان ئەو قاچەی پێوەی دراوە .
3- دەبێت شوێنی پێوەیانەکە لە ئاستێکی نزمتر لە دڵ ڕابگیرێت(نزمتر لە سنگ)
4- هێور بوونەوە و کەم کردنەوەی جووڵە بۆ کەمکردنی بڵاوبوونی ژەهرەکە
5- بەستنی باندیج بەدەوری شوێنی پێوەیانەکە و باندیجێکی گەورەتر بە دەوری هەموو دەستەکە یان قاچەکە .
نابێت چی بکەم ؟
1- خواردنی هیچ جۆرە دەرمانێک.
2- بڕینی شوێنەکە بە چەقۆ .
3- بەکارهێنانی بەفر یان گەرما لە شوێنی پێوەیانەکە.
4- هەڵمژینی شوێنی پێوەیانەکە