هۆكار و نیشانه‌كانی توشبوون به‌ هەستیاری بەهاره‌

تەندروستی

23/02/2021     ژمارەی بینراو 372

هەستیاری بەهاره‌


ڕاچڵه‌كین-

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار لە کۆتایی مانگی ٣ و لە هەندێک شوێن بەهۆی کەش و هەوا لە کۆتاییەکانی مانگی ٢ دەست پێدەکات، دكتۆر ڕه‌وه‌ند پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و گوێ و لوت دیارترین نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ باس ده‌كات.
له‌ نیشانه‌كانی توشبوون به‌ هه‌ستیاری به‌هاره‌: 
لووت گیران، و خورانی لووت و چاو، و ئاوهاتن لە لووت و چاو. ئەم نیشانانە لەگەڵتان لەسەرتاوە تا ماوەیەکی درێژخایەن.

هۆکار چیە؟
هەڵاڵەی گژوگیا، تۆز و خۆڵ، بۆن بەهموو شێوازێک.

هاتنی ئەم نیشانانە مانای ئەوە نیە کە تەسلیم بین بەم هەستیاریە و ساڵانە پێیوە بناڵێنین.

دەکرێت خۆمانی لێ بپارێزین؟
بەڵێ، لەگەڵ دەستپێکی وەری بەهار سپرای ستیرۆید دەکرێ بەکاربێت، و خۆپاراستن لە بۆن و تۆز و خۆڵ و گژوگیا ئەمیش بە دانانی ماسک.

چارەسەرەکان دەکرێ لەنەخۆشێکە بۆ نەخۆشێکتر جیاواز بن، بۆیە باشترە لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ دەرمانەکان وەرگریت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن