حكومەتی عیراق لە قەرزی سەر مامۆستایان خۆشدەبێت

عێراق

23/02/2021     ژمارەی بینراو 480

راچڵەكین –

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لە قەرزی ئەو مامۆستایانەی پارێزگای نەجەف خۆشبێت كە لەبری پێدانی زەوی نیشتەجێبوون لەسەریان كەڵەكە بووەو بڕەكەشی زیاترە لە 16 ملیارو 124 ملیۆن دینار.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، كە بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێك دران.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عیراق، یەكێك لەو بڕیارانەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەسەندكرا، سڕینەوەی قەرزی سەر مامۆستایان و كارمەندانی لقی پارێزگای نەجەفی یەكێتی مامۆستایانی عیراق بوو، كە لەچوارچێوەی پارچە زەویی ژمارە 3م4، كە دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی دورگەی نەجەف، زەوی نیشتەجێبوونیان پێدرابوو.

كۆی قەرزی سەر مامۆستایانە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لێخۆشبوونیان بۆ دەرچووە، بڕەكەی 16 ملیار و 124 ملیۆن و 500 هەزار دینارە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن