له‌م ته‌مه‌نه‌دا ته‌مه‌ڵی چاو چاره‌سه‌ری هه‌یه‌

تەندروستی

24/02/2021     ژمارەی بینراو 619

له‌م ته‌مه‌نه‌دا ته‌مه‌ڵی چاو چاره‌سه‌ری هه‌یه‌


ڕاچڵه‌كین-

‎کاتێک مێشک وێنەیەکی ڕوون لە چاوێکی کز  وەرناگرێت ئەوا ئەو چاوە کزە  فەرامۆش دەکات و زیاتر پشت بە چاوە باشەکە دەبەستێت لەئەنجامدا چاوە کزەکە تەمبەڵ دەبێت و بە چاویلکە باش نابێت ،هەندێک جار چاوە تەمبەڵەکە خێل دەبێت ،هۆکارەکەی کزی چاو یان بە هۆی ئاوی سپی زگماک ڕوو دەدات، دكتۆره‌ په‌یمان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ی‌ چاو ده‌خاته‌ ڕوو.

‎هەندێک جار هەردوو چاوەکە کزە لە بەر ئەوە هەروو چاوەکە تەمبەڵ دەبێت، چارەسەری تەمبەڵی ئەگەر هۆکارەکەی کزی چاو بوو ئەوا پێویستە بە زووترین کات چاویلکەی بۆ دابنرێت و چاوە باشەکەی لە ژێر چاویلکەکەی ببەسترێت بە پێی ئەوکاتژمێرانەی پزیشک بۆی دیاری دەکات وە چاوە کزەکەی ماندوو بکات بۆ ئەوەی بینینی بۆ بگەڕێتەوە،ئەگەر هەردوو چاوەکە تەمبەڵ بوو پێویستە هەر جارە چاوێکی بۆ بگیرێت و چاوەکەی تری ماندوو بکات.

پێویستە دوو بۆ سێ مانگ جارێک پشکنینی بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی کاتی بەستنەکەی بۆ بگۆڕدرێت بەپێی باش بوونی چاوەکە،هەتا تەمەنی منداڵەکە کەمتر بێت زیاتر سوود لە بەستنی چاوەکە دەبینێت پێش تەمەنی ١٢ ساڵ زوو منداڵەکە بینینی باش دەبێت دوای تەمەنی ١٢ ساڵ سودی چاو بەستن کەم دەبێتەوە دوای ١٨ ساڵ سودی نامێنێت و چاوەکە بە تەمبەڵی دەمێنێتەوە .لە بەر ئەوە پێویستە هەموو منداڵێک لە تەمەنی ٣-٤ ساڵ پشکنینی چاوی بۆ بکرێت ئەگەر منداڵەکە خێل بوو ئەوا پێویستە زۆر زووتر پشکنینی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئەگەر چاوەکە تەمبەڵ بوو زووچارەسەر  بکرێت.ئەگەر هۆکاری تەمبەڵی چاو ئاوی سپی بوو ئەوا پێویستە بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێت و دوای نەشتەرگەریەکە چاویلکەو چاو بەستنی بۆ بکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن