بۆ بەهێزکردنی بەرگری منداڵ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم خاڵانەجێ بەجێبکەن
ڕاچڵهكین-
زاناكان باس لهوه دهكهن شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به پلهی یهك توشی منداڵ و ههرزهكاران دهبێت، بۆ ئهوهی منداڵهكهت لهتوشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دوربێت دهتوانیت سوود له ڕێنماییهكانی دكتۆر محمد پسپۆڕلەنەخۆشیەکان وگەشەی منداڵان وهربگریت.
1- پێدانی خۆراکی سروشتی بەسود و دورکەوتنەوە لەچەوری وشەکری زۆر و سوێری وخواردنی زیانبەخش.
2- خەو و پشوی تەواو بەمنداڵ و دیاریکردنی کاتی پشو.
3- ڕۆژانە ئەنجامدانی وەرزش و ئارامکردنەوەی منداڵ.
4- پێویستە بڕی تەواوی ئاو و شلەمەنی بدرێت بەمنداڵ بۆپاراستنی لەوشکبونەوە.
5- زیادکردنی چەند مادەیەکی گرنگی لەش وەک هەندێ ڤیتامین لەڕێگەی خۆراکی تایبەت یان چونە بەر خۆریان شێوازی تر.
6- کەمکردنەوەی پەستانی دەرونی وپەشۆکان لەسەرمنداڵ و ڕوونکردنەوەی مەترسیەکان بەشێوەی گونجاو.
7- بەکارهێنانی دەرمان لەکاتی پێویست و لەژێر ڕاوێژی پزیشک.
8- دوور خستنەوەی منداڵ لەبۆنی جگەرە و مادەسڕکەر و وزیانبەخشەکان.