نه‌وید ئه‌مشه‌و هه‌واداره‌كانی سه‌رسام كرد
ڕاچڵه‌كین-
كوڕه گۆرانیبێژ نه‌وید زه‌ردی نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "بێ دڵ" بڵاوكرده‌وه، هۆنراوه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه مازیار فایه‌ق نوسیویه‌تی و نه‌وید ئاوازه‌كه‌ی داناوه، هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و نه‌وید له‌ڕێی كه‌ناڵی فه‌رمی خۆی یه‌كه‌م به‌رهه‌می دوێتی له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند" شاناز" بڵاوكرده‌وه به‌ناوی" شه‌رم مه‌كه" و هۆنراوه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان نه‌وید خۆی نوسیویه‌تی.
ماوه‌یه‌كه نه‌وید و شاناز به یه‌كه‌وه كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن و بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه كاره هونه‌ریه‌كانیان به هاوبه‌شی ئه‌نجامبده‌ن.