خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگ" كریسی تیگن"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگ" كریسی تیگن" داوای له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" جۆ بایدن" كرد كه چیتر له تویته‌ر فۆڵۆی نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چیتر به ئازادی پۆسته‌كانی بكات.
تیگن له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر پۆستێكی كردوه و تیایدا نوسیویه‌تی" چه‌ندین جار تویت تان له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی من كردوه له‌و كاته‌وه‌ی ئێوه منتان فۆڵۆ كردوه.. له‌به‌ر ئه‌وه داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌م فۆلۆم نه‌كه‌ن.. من خۆشم ده‌وێیت"
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 36 ساڵه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه له‌و كاته‌وه‌ی بایدن فۆڵۆی كردوه ته‌نها چه‌ند جارێك پۆستی كردوه و شه‌رم ده‌كات زۆر پۆست بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیگن یه‌كێكه له‌و 13 كه‌سه‌ی كه بایدن به هه‌ژماری سه‌رۆكایه‌تی تویته‌ر فۆڵۆی كردوه، هه‌ردوای ئه‌م داوایه زوو هه‌ژماره‌كه‌ی بایدن ئه‌ن فۆڵۆی كرد و تیگن له تویتێكدا نوسیویه‌تی" من ئازادم"
پێگه‌ی "ئینسایده‌ر" كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه دیار نییه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن خودی بایدنه‌وه دراوه یان فه‌رمانبه‌رێكی كۆشكی سپی ئه‌م بڕیاره‌یداوه.