"محه‌مه‌د بن سه‌لمان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه‌ بۆ كوشتنی خاشقچی"

جیهان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 199

راچڵەکین-

لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا بڵاو بکرێتەوە، باس لەوە دەکرێت کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان رەزامەندی نیشان داوە بۆ کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی.

ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمه‌ریکی، لە زاری بەرپرسێکەوە کە ئاگاداری راپۆرتەکەیە بڵاویکردەوە کە زانیارییەکانی راپۆرتەکە ئاماژە بە بن سەلمان دەدەن کە رەزامەندی نیشان داوە بۆ کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی.

بەپێی ھەواڵەکە ئەنجامی راپۆرتەکە کە لە زانیارییەکانی دامەزراوەی ھەواڵگری ناوەندی (سی ئای ئەی) و بە ھاوکاری دامەزراوە ھەواڵگرییەکانی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا کۆکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە لە راپۆرتەکەدا وردەکاری رۆڵی بن سەلمان لە کوشتنی خاشقچیدا خراوەتە روو، ئاماژە بەوە دەدرێت ئەنجامەکانی ئەم راپۆرتە کە لە ٢٠١٨ەوە بڵاو نەکراوەتەوە بە رادەیەکی زۆر کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سعوودیە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە کە لەوانەیە محەمەد بن سەلمان جگە لەوەی رەزامەندی داوە بۆ کوشتنی خاشقچی، ھەروەھا ئەو کەسەیش بێ کە بڕیارەکەی داوە.

رۆژی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا جەمال خاشقچی لە نێو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ کوژرا. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن