نیشانەکانی کەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا
ڕاچڵهكین-
کەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا یەکێکە لە باوترین و بڵاوترین دیاردەکان لە جیهاندا، دكتۆر كاروان پزیشكی نهخۆشییهكانی هەناو و دڵ لهم بابهتهدا دیارترین نیشانەکانی کەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا باسدهكات بۆ ئهوهی لهكاتی ههستكردن به زۆرترینی ئهم نیشانانه سهردانی پزیشك بكرێت بۆ وهرگرتنی چارهسهر.
1- هەمیشە هەست دەکەیت ماندوو و شەکەتیت:
لەش ئاسن بەکار دەهێنێت بۆ دروست کردنی هیمۆگلۆبین، ئەو ماددەیەی کە لە خڕۆکەی سوری خوێندا هەیە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بەناو لەشدا، کاتێک کە بڕێکی تەواوت لە خڕۆکەی سوری تەندرووستت نییە لە لەشتدا وات لێدەکات هەست بە شەکەتی و ماندوێتی بکەیت.
.
2- زەرد هەڵدەگەڕێیت و ماندوو دیاردەبیت:
یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی کەمی ئاسن ئەوەیە کە زەرد هەڵدەگەڕێیت و ماندوو وشەکەت دیاریت، وە ئەگەر ناو لێوت و پوکت و پێڵووی چاوت کەمتر لە جاران ڕەنگی سووریان نیشاندا ئەوا مانای وایە ئاسن لە لەشتدا کەمە.
3- بە ئاسانی نەخۆش دەکەویت:
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کەمـی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر سیستمی بەرگری لەش، بۆیە زۆر بە خێرایی نەخۆش دەکەویت و توشی .
4- دڵت بە خێرایی و بە بەهێزی لێدەدات:
بەهۆی کەمی ئاسن لە لەشتدا هەندێک جار هەست دەکەیت دڵت زۆر بە توندی لێدەدات، یاخود زۆر بە ناڕێکی لێدەدات.
5- هەست کردن بە تەنگە نەفەسی:
بەهۆی کەمی ڕێژەی ئۆکسجین کەسی توشبوو هەست بە هەناسە کورتی و تەنگەنەفەسی دەکات، تەنانەت ئەگەر کارێکی ئاسانیش ئەنجام بدات.
6- توانای تەرکیزکردن کەم دەبێتەوە:
یەکێک لە نیشانە نەرێنییەکانی کەمی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا ئەوەیە کە وەرگرەکانی ناو خوێن بە کەمی ئاسن کاریگەر دەبن و بەهۆیەوە توانای تەرکیزكردن كەم دەبێتەوە .