باڵه‌خانه‌كان به ڕه‌نگی شیرینی
ڕاچڵه‌كین-
شاره‌وانی له‌نده‌ن كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سیستمی ڤیكتۆری" كلاسیكی" بۆ ڕوكاری باڵه‌خانه‌كانی چه‌ند شه‌قامێك له له‌نده‌ن بپارێزێت و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ركه‌س بیه‌وێت ڕه‌نگی باڵه‌خانه‌كه‌ی بگۆڕێت ئه‌وه پێویسته ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی دراوسێكانی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كار له ئاره‌زوی گشتی خه‌ڵك نه‌كه‌ن.
له ئێستادا دانیشتوانی چه‌ندین ناوچه‌ی له‌نده‌ن بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه كه ڕه‌نگی باڵه‌خانه‌كانیان بكه‌نه ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان ببێته جێگه‌ی سه‌رنج.
له ناوچه‌كانی" نۆتینگهیل گایت" و " چێڵسی" و " كامدن" و " برایمرۆز هیل" و ده‌یان ناوچه‌ی دیكه ڕه‌نگی باڵه‌خانه‌كان ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كراوه و هه‌ر شه‌قامێك زیاتر له 3 باڵه‌خانه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی تیادا بێت ئه‌وه پێی ده‌ڵێن شه‌قامی په‌لكه زێڕینه.
یه‌كه‌مجار چوار ساڵ پێش ئێستا بیرۆكه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن خانمێكی ژه‌نیار به ناوی" جۆدس" داهێنراوه كه دانیشتوی ناوچه‌ی" كانتش تاون" ه و ماوه‌ی 25 ساڵ له خانویه‌كدا ژیاوه و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ڕه‌نگی ڕوكاره‌كه‌ی بگۆڕێت و دوای ئه‌و دراوسێكانی بڕیاری ئه‌وه‌یاندا ڕه‌نگی ڕوكاری باڵه‌خانه‌كان بگۆڕێت.