ئەفغانستان.. سێ ژنە میدیاكار گولـلەباران كران

جیهان

02/03/2021     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین –

لە ئەفغانستان سێ ژنە میدیاكار لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە دەستگیركران و پاشان گولـەباران كران، پۆلیسی ئەو وڵاتەش هەڵمەتێكی بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەستپێكرد.

میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 2-3-2021، سێ ژنە میداكار لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەكانیان لە شاری جەلال ئاباد لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لەلایەن گروپێكی چەكداری نەناسراوەوە دەستگیركران و هەرسێكیان گولـلەباران كران.

وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی نەنگەرهار لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ئاشكرایكرد، ئەو سێ ژنە میدیاكارە لە كەناڵی ناوخۆیی ئینیكاس كاردەكەن، ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی كارەكانیان، كاتێك بەرەو ماڵەوە دەگەڕانەوە، لەلایەن گروپێكی چەكداری نەناسراوەوە رێگەیان پێگیراوەو هەرسێكیان كوژراون.

وتیشی:"  تائێستا هۆكاری كوشتنی ئەو سێ ژنە میدیاكارە نەزانراوە، پۆلیسی ناوچەكەش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووەو هەڵمەتێكیشی بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تاوانەكە ئەنجامداوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن