ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تیرۆريستێكی داعش دەستگیر دەكات

کوردستان

02/03/2021     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین –

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی راگەیاند، كە ماوەیەك لەشاری هەولێر نیشتەجێبووەو دوای هاتنی بۆ سلێمانی، دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەسەر بنەمای هەبوونی زانیاری پێشوەختە، هێزەكانیان كەسێكیان بەناوی (م.ێ.م.م) لە رێكەوتی 27-2-2021 دەستگیركرد، كە لە ڕیزەكانی داعشدا بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تیرۆریستەكە لەساڵی 2014  لە قەزای بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین پەیوەندی بە تیرۆرستانەوە كردووەو پاش تێكشكاندنی داعش، بەرەو سوریا هەڵاتووە، پاشان لە مانگی ( 2 ی 2021 دەگەڕێتەوە عیراق و دەچێتە هەولێر و تاوەكو رۆژی 26 -22021 لەوێ نیشتەجێ دەبێت، دواتر دێتە سنووری پارێزگای سلێمانی و رۆژی 27ی مانگی رابردوو لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە دەستگیر دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دەستگیركراوەكە بە رەگەز عەرەبەو ئێستا لەلایەن دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تیرۆر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن