راچڵەکین-
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژان بۆ مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:" ئاگاداری ھەموو مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەمان دەکەی کە ئەمڕۆ چوارشممە سەردانی دیوانی پەروەدە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی ١٠ ی ساڵی رابردوو".
پەروەردەی رۆژئاوا دەشڵێت:" مامۆستایانی باخچە و ئامادەییەکان کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠ سەردانمان بکەن و مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١:٠٠ سەردانمان بکەن".