پەتاتە
ڕاچڵهكین-
ئێستا وەرزی چاندنی پەتاتەی بەهارە نزیک بوەتەوە بۆیە پێویسته جوتیاران چەند ڕێنماییهك لهسهر ئهم بابهته بزانن.
1- چاندنی پەتاتەی بەهارە لەکەیەوە باشە بچێنرێت؟
و/بەپێی شوێن دەگۆڕێت . گەرمیان 15/ 1 ، سلێمانی/شارەزوور و هەڵەبجە 1/ 2بۆ 1/ 3 سلێمانی /پێنجوێن 15/ 5 بۆ 15/ 6 هەولێر و دهۆک 1/ 2 بۆ 1 / 3
2-ئایا بنە تۆوی پەتاتەی بەهارە پێویستی بە تبرعم یان چەکەر پێکردن هەیە؟
و /نەخێر چونکە کەش و هەوا ساردەو کەشی خۆیەتی ڕاستەوخۆ لەو بەروارانەدا دەڕوێت پێویست بەچەکەرەپێکردن ناکات؟
3- ئایا پایزە کەی دەکرێت؟ ئایا چەکەر پێکردنی دەوێت؟
و/پایزە لەبەرواری 20 / 8 بۆ 1 / 9 لەسنوری هەرسێ پارێزگاکە باشە بۆگەرمیان دەتوانرێت تۆرزێك دوابخرێت، بەڵێ پێویستی بەچەکەرە هەیە چونکە لەو بەروارەدا پلەی گەرما زۆر بەرزە کاتێک پەتاتە دەخرتە ژێرگڵ وەئاو دەرێت ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی شێوە کوڵاندنێکی پەتاتەکە بۆیە دەگەنێت دوای 10ڕۆژ بەڵام ئەگەرچەکەری هەبو زودێتەدەر پاشان ئەگەرسەلکەکەش بگەنێ کێشەی نیە.
4-ئایا دەبێت بنەتۆوی پەتاتە قرکەری کەڕوی بکرێت؟
و/ئەوبنەتۆوانەی باوەڕپێکراون بەڕێژەی ٪۹۰نایانەوێت بەڵام ئەوانەی لەدەستی جوتیارکڕاونەتەوە یان دەستی دوو بەڵێ دەبێت بەقرکەری سیلیست کەبۆڕایزۆکتۆنیا بەکاردێت تەعقیم بکرێت.
5- بڕی بنەتەۆو بۆدۆنمێک چەندە؟ وەبەرهەمی چەندە؟
و. ئەگەربەئامێری چاندن بکرێت بڕی 800کغم بۆدۆنمیێک دەبێت ماوەی نێوان سەلکەکان 30سم دەبێت، بەڵام ئهگەر بەتراکتۆر،یان بەدێراوبکرێت 500کغم بۆدۆنمێک دەبێت، وەبڕی بەرهەم بۆ 1 تەن بەپێی جۆری خزمەت دەگاتە 8بۆ 20تەن.وەپێویستی زۆری بەپەینی ئاژەڵی وسەماد هەیە ئەگەر سەمادی پێویستی نەدرێتێ بەرهەم زۆر کەمدەکات دەگاتە نزیکتی 2 -4تەن بۆدۆنمێک.
ئا: کۆسارباقی نصرالله
ئەندازیاری کشتوکاڵی پێشکەوتوو
سەرپەرشتیاری پەتاتە لە پارێزگای سلێمانی.