له‌م كاته‌دا میوه مه‌خۆن
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆره ڕیما مۆیسینكۆ پسپۆڕی خۆراكه و ڕوسیه باس له‌وه ده‌كات خواردنی سێوێك ئه‌گه‌ری هه‌یه سوودی هه‌بێت یان زیان به‌گوێره‌ی كات و شێوازی خواردنه‌كه‌ی.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕادیۆی" سپۆتنیك" ی ڕوسی باس له‌وه ده‌كات به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیروبڕوایه‌ی كه میوه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی هه‌ندێكجار خواردنی میوه زیانی هه‌یه، و خواردنی میوه یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش نادات و پێویست ناكات ژه‌مه خواردنه‌كان بگۆڕێت به میوه ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی هه‌ڵه بخورێت"
دكتۆره ڕیما ڕێنموی هه‌موان ده‌كات میوه ڕه‌قه‌كان وه‌ك سێ‌و و گێزه‌ر یه‌ك جار له‌ڕۆژێكدا پێش خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕوان بخورێت یان نیو بۆ یه‌ك كاتژمێر دوای ژه‌می به‌یانیان بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته سوودی لێ ببینێت.
ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه ده‌كات خواردنی میوه له‌دوای نیوه‌ڕۆوه كارێكی ته‌ندروست نییه و زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره و ده‌یانه‌وێت له كێشی زۆری جه‌سته‌یان ڕزگاریان ببێت