هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری قۆقزی گلێنهی چاو
ڕاچڵهكین-
گلێنەی قۆقزی یەکێکە لەنەخۆشییەکانی گلێنەی چاو کە لەتەمەنی باڵغ بوون دەردەکەوێت، وە لەزیادبووندا دەبێت تاکو تەمەنی ۳۲ بۆ ۳٥ ساڵ دەوەستێت لە زیادبوون، دكتۆر هاوڕێ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا هۆكار و چۆنیهتی دهستنیشانكردنی ئهم نهخۆشییهی چاو باس دهكات.
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ تەنک بوونی بەشی سێیەمی گلێنەی چاو، چینی ناوەڕاستی گلێنەی چاو کەپێی دەوترێت Stroma، هەردوو چاو تووشی دەبێت بەڵام مەرج نییە لەیەک کاتدا لەهەردوو چاودا دەرکەوێت، هۆکاری بۆماوەیی زۆر بەتوندی بەدی ناکرێت لەدروست بوونی نەخۆشییەکەدا.
چۆن نەخۆشییەکە دەدەکەوێت؟
نیشانەکانی لەگەڵ باڵغ بوون دەردەکەوێت بەشێوەی کەم بینایی لەیەک چاودا بەهۆی نزیک بینی لەگەڵ ئیستکماتیزم، وەچاوەکەی تر نۆرمەڵ دەردەکەوێت یان لاوازیەکی زۆر کەمی دەبێت کە گرنگی پێنادرێت لەسەرەتادا، دوای ۲-۳ ساڵ بەتەواوی لەچاوەکەی کەدا دەردەکەوێت.
چۆن نەخۆشییەکە دەستنیشان دەکرێت؟
زۆر ڕێگا هەیە بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکە و ئاستی نەخۆشییەکە، ئایا لەسەرەتادایە یان مام ناوەندە یان زۆر زیاد قۆقز بووە، هەرکەس لەتەمەنی بالغ بوون نیشانەکانی وەکو باسمانکرد لە چاویدا دەرکەوت، دەبێت سەردانی پزیشک بکات.
چارەسەری نەخۆشییەکە :
1- چاویلکە
2-هاوێنەی لکاوی ڕەق
3-نەشتەرگەری بەهێزکردنی گلێنەی چاو ـCross linking
4-نەشتەرگەری گۆڕینی گلێنەی چاو