درەختی پاولۆنیا
ڕاچڵهكین-
درەختی پاولونیا درەختێکی جوانی بەسودە 6 بۆ 17 جۆری هەیە ئەم درەختە گەشەی زۆر خێرایە و لە ڕووی ئابوریەوە سودێکی زۆری هەیە و ئەمەش وایکردووە زوو بڵاو بێتەوە بە وڵاتاندا، ئەم درەختە گوڵ دارە گوڵەکەشی بۆنێکی خۆشی هەیە کە لە درووستکردنی عەتر بەکار دێت.
ئەم درەختە کێشی دارەکەی سوکە و لە هەمان کاتدا دارێکی پتەو و خۆڕاگرە ئەمەش وایکردووە لە دروستکردنی تەختەی ئەرزی و ئەساسی ناوماڵ و ئالەتە مۆسیقیەکاندا ڕۆڵێکی سەرەکی ههبێت، یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم درەختە تەمەنەکەیەتی کە 85 - 100 ساڵ دەژی.
ئەم درەختە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە لە پاکردنەوەی هەوا و پاراستنی خاک و دورخستنەوەی لە نەخۆشی، و لەسەرەتای گەشەی سێ ساڵی یەکەمی 16 بۆ 18 مانگ جارێک 9 مەتر بەرز دەبێت ، وە گوڵەکەشی هاوشێوەی گوڵی یاسەمین و لاڤندەر بۆنی خۆشە ، گەڵاکەشی وەک خۆراک دەدرێت بەئاژهڵ.
بەشی دووەم : چۆنیەتی ناشتنی تۆوەکەی
1- دەتوانی تۆوەکەی ڕاستەوخۆ لەدەفێک بکەیت و ئاوی تێکەیت پاشان سەری دەفرەکە قەپات بکەیت لەشوێنێک داینێت ڕووناکی هەبێت واتا لە ژورەوە بێت.
2- دەشتوانی لە گڵی پیتمۆز لەناو دەفرێک بینێژیت و پاشان سەری دەفرەکە قەپات کەیت بەڵام ئەوەت لەبیر نەچێت ژێری دەفرەکە با چەن کونێکی تبادابێت، بە هەردوو ڕێگاکە تا سەوز ئەبێت 7 بۆ 10 ڕۆژی پێدهچێت .
س: گوڵی سروشتی