له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا پێشكه‌شكارێك تابلۆیه‌ك كه‌وته خواره‌وه بۆ سه‌ر سه‌ری
ڕاچڵه‌كین-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبویه‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌ویت بێژه‌رێك له ستۆدیۆیی كه‌ناڵی "ESPN" ته‌له‌فیزۆنی له كۆڵۆمبیا و له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا تابلۆیه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت.
ئه‌م ڕۆژنامه نوسه ناوی" كارلۆس ئاردۆز" ه و له‌ڕیی تویتێك له هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر باسی له‌وه كردوه كه به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌وه بریندار نه‌بووه و زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كردوه كه هه‌واڵیان پرسیوه.