دووكانەكانی شێنی هۆشیار داخران

کوردستان

13/03/2021     ژمارەی بینراو 17568

راچڵەكین-

پشت بەستوو بە زانیاری ئاسایش، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، چەند شوێنێكی دروستكردن و فرۆشتنی گیادەرمانی بە ڕێگای ئۆنلاین دادەخات. بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین،  خاوەنی سەرجەم ئەو دووكانانە ( شێنێ هۆشیار)ە كە كاری مۆدیڵ دەكات.
 
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:"  لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنەكانی قائیمقامیەت لە دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبەرگ و نوسینگەیەكی كڕینی فرۆشتنی خانو، دەستییان بەسەر بڕێكی زۆر گیادەرمانییدا گرتوە."

وتیشی:" گیادەرمانەكان بۆ كەمكردنەوەی كێش بەكاردەهێنرێت، بەڵام نازانرێت پێكهاتەكەی لەچی دروستكراوە و لەرێی پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغدەكرێتەوە."

رونیكردەوە:" له ‌كاتی سەردانی لیژنەكە بۆ شوێنەكان، دەكەوتوە خاوەن شوێنەكە و ئەو كارمەندانەی لەوێ ئیش دەكەن، گیادەرمانەكان دروست دەكەن."

سەرۆكی لیژنەكە داوای لە بەكارهێنەرانەرانی به ‌گشتی و خانمان ئەو جۆرە دەرمانانە كرد، تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا دەرمان بكڕن و بەكاری بهێنن، بەپێچەوانەوە زیان بە تەندروستییتان دەگەیەنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، دەست بەسەر تەواوی گیا دەرمانەكاندا گیراوە و هەر دوو شوێنەكەش دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، خاوەنی ئەو نووسینگەو دووكانانە، شێنێ هۆشیار-ە كە كاری مۆدێل و ریكلام دەكات.

(راچڵەكین) ئەوەشی زانیوە لەكاتی هەڵمەتەكاندا ( شێنێ هۆشیار) لەو دووكان و نووسینگانە نەبووە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن