ڕاچڵه‌كین-
یاسه‌مین بریكی خانمێكی جه‌زائیریه و هاوسه‌ریگری له‌گه‌ڵ شازاده‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی" یواكیم چارلز ناپلیۆن" كرد كه نه‌وه‌ی ناپلیۆنه.
هاوسه‌رگیری ئه‌م دوو هاوسه‌ره له هۆڵێكی تایبه‌ت بووه له پاریس ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و به ئاماده‌بوونی كه‌سه نزیكه‌كانی بوك و زاوا ڕێكخراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاهه‌نگه‌كه قه‌ره‌باڵغی تیادا نه‌كراوه و كه‌سایه‌تی ناودار به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كردوه وه‌ك دۆقی گه‌وره‌ی ڕوسیا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" گالا" ی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه ئاهه‌نگه‌كه ته‌نها لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن دۆخی ته‌ندروستی ڕێگه بدات و ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی ناو كڵێسا ساز بكه‌ن.
بریكی به ڕه‌گه‌ز جه‌زائیریه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێره له زانستی سیاسی ساڵی 2004 و دواتر چۆته وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، شازاده یواكیم ته‌مه‌نی 47 ساڵه و نه‌وه‌ی ناپلیۆن پۆناپرته.