ڤیدیۆیی بێژه‌ری كه‌ناڵێكی فۆكس نیوز له‌دۆخێكی نه‌گونجاودا بڵاوكرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ڤیدیۆیی بێژه‌رێكی كه‌ناڵی" فۆكس نیوز" به‌ناوی شۆن هانیتی له‌كاتی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له ماوه‌ی پشوی نێوان پێشكه‌شكردنی پرۆگرامه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه.
لۆرا ئه‌نگراهام وه‌ك ڕاگه‌یاندنكارێك گاڵته‌ی به هاوكاره‌كه‌ی كردوه كه به‌م شێوه‌یه ڤیدیۆیی بڵاوبۆته‌وه و هانیتی له‌كاتی ڕیكلامی ناو پرۆگرامه‌كه‌ی سه‌رقاڵی كێشانی جگه‌ره بوه و بێ ئاگا بووه له‌وه‌ی كامێراكه دوباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای هه‌ربۆیه كه بابه‌ته‌كه ده‌زانێت ڕاسته‌وخۆ جگه‌ره‌كه فڕێده‌دات.
ئه‌نگراهام باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه پڕ چێژترین كاته بۆ خۆی و هاوكاره‌كه‌ی كه توشی دۆخی پێكه‌نیناوی له‌و شێوه‌یه ده‌بن و ئه‌مه بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه.