هۆكار و نیشانهكانی دابەزینی پەستانی خوێن
ڕاچڵهكین-
بەشێوەیەکی ئاسایی زەخت بریتیە 120 لەسەر 80 ملم جیوە، زۆرجار دابەزینی زەخت ئاسایییەو نیشانەی نیە و چارەسەری ناوێت، تەنها کاتێک چارەسەری دەوێ کە هۆکارێکی دیاریکراوی هەبێت.
زەخت بەرزبون و دابەزین لە نێوان سی تا چل پلە لە ڕۆژدا ئاساییە. نزمترین ئاستی زەخت لە شەودا ڕودەدات و ئاساییە.
زەخت دابەزین بریتیە لەوەی زەخت نەوەد لەسەر شەست یان کەمتر بێ لەم دەرەجەیە، دكتۆر سۆران پسپۆڕی هەناو و ڕۆماتیزم لهم بابهتهدا نیشانه و هۆكارهكانی ئهم گرفته تهندروستیه دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی دابەزینی زەخت بریتیەلە سەر گێژخواردن و بەرچاو ڕەش بون و بێهێزی و ساردبونی پێست دڵ تێکەڵاتن و بورانەوە و هەناسە توندی و تینوێتی و پەلەپەل کردنی دڵ.
جۆرێکی دابەزینی زەخت پێی دەڵێن ( postural hypotension) بریتیە لەدابەزینی زەخت کاتێک لەدانیشتنەوە هەڵدەسیتە سەرپێ ، سەرت گێژ دەخوات و خەریکە دەبورێیتەوە.
بەهۆی نەخواردنی بڕی پێویستی خۆراک یان بەهۆی ووشک بونەوەو نەخواردنی بڕی پێویستی ئاو ، یان بەهۆی ماندوێتی زۆر ، یان بەهۆی هۆکاری جینی ، یان بەهۆی دەرمان یان بەهۆی چوونە تەمەنەوە یان هۆکاری خۆراک یان هۆکاری دەرونی ، یان ههستیاری و یان ههوكردنه.
یان لەو کەسانەی دەرمانی زەخت دەخۆن ،یان ئەوانەی حاڵەتی دەرونی بەهێزیان توش دەبێ ،یان لەکاتی سک پڕی دا یان لە کاتی سوڕی مانگانەدا ئەهۆی ڕۆشتنی خوێن لێی .
هۆکارەکانی دابەزینی پەستانی خوێن ( زەخت) :
1-ووشک بونەوە بۆنمونە دوای سک چون و ڕشانەوە کە بڕی پێویست شلەمەنی لە لەشدا نامێنێت.
2-لەکاتی سکپڕی دا .
3- غودەی تەمەڵ.
4- نەخۆشی شەکرە.
5- دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا (هایپۆگلایسیما).
6- هەندێ دەرمان وەک : دەرمانی زەخت ، دەرمانی نەخۆشی خەمۆکی ، دەرمانی پارکینسۆن.
7- پەک کەوتنی دڵ ( عەجزی دڵ).
8- نەخۆشی جگەر.
9- خوێن بەربون ( نەزیف ).
10- .دابەزینی پلەی گەرمی لەش.
11- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.
12- توشبوون به ههستیاری .
13- توشبوون به ههوكردنی خوێن ( sepsis ).