توێژینه‌وه‌یه‌ك: پیاوان گرنگترین سوودی ڤیاگرایان نه‌زانیوه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه حه‌بی ڤیاگرا یارمه‌تی پیاوان ده‌دات زیاتر بژین و ئه‌گه‌ری توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ زۆر كه‌م ببێته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌م حه‌به شینه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پیاوی توشبوو به نه‌خۆشی شاده‌ماری دڵ تاقیكردۆته‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پیاوانه‌ی ڤیاگرا به‌كارده‌هێنن مه‌ترسی توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌مده‌بێته‌وه نه‌ك زیاتر ده‌ژین و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه واده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی دڵن له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانیانه‌وه ئه‌م ده‌رمانه‌یان بۆ بنوسرێت.
لاوازی توانای سێكسی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێش وه‌خته‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار له پیاواندا و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به دوو جۆر ده‌رمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
یه‌كه‌میان ده‌رمانی" پرۆستادیل" ه كه ملوله‌كانی خوێن فراوان ده‌كات و یارمه‌تی ڕه‌قبوونی ئه‌ندامی نێرینه ده‌دات و دووه‌میان ڤیاگرایه كه له‌ڕێی ده‌مه‌وه وه‌رده‌گیرێت و چونی خوێن بۆ ئه‌ندامی نێرینه زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش پیاوان توانای سێكسیان باشتر ده‌بێت.
ڤیاگرا توانای دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنی هه‌یه كه هۆكاری توشبوونه به جه‌ڵته‌ی دڵ.