به‌وێنه.. به‌هۆی مۆبایله‌كه‌یه‌وه ڕوخساری سوتا
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
خانمێك له شاری" بێرمنگهام" ی به‌ریتانی دوای هه‌ستانی له‌خه‌و بینیویه‌تی كه ڕوخساری به‌هۆی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌یه‌وه سوتاوه.
بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن گۆڤاری" بێرمنگهام لایف" ی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه"ئیمی هۆل" ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ مۆبایله‌كه‌ی كردوه به شه‌حنه‌وه و له نزیك شوێنی نوستنه‌كه‌ی دایناوه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له نوستنی خه‌به‌ری بۆته‌وه و بینویه‌تی ئاگر له ده‌وروبه‌ری جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی كه‌وتۆته‌وه.
ئیمی وتویه‌تی" هه‌ر ئه‌وه‌نده چاوی چۆته نوستن خه‌به‌ری بۆته‌وه بۆنی سوتانی كردوه و ئاگر له نزیك ڕوخساریه‌وه بووه و به‌په‌له چۆته نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌یان و بانگی دایكی كردوه و به‌یه‌كه‌وه توانیویانه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه و دواتر په‌یوه‌ندیان به تیمی فریاكه‌وتنه‌وه كردوه و له‌لای خۆیانه‌وه كۆمپانیای ئه‌پڵ دۆسییه‌ی تایبه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته كردۆته‌وه.