ساڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین جیابوونه‌وه له‌م وڵاته تۆماركراوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی داتا و سه‌رژمێری له سعودیه ئاشكرای كردوه كه ساڵی 2020 زۆرترین ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له سعودیه تۆماركراوه كه %12.7 زیاتر بووه به‌راورد به ساڵی 2019.
زۆرترین ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له 3 مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو تۆماركراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری له ساڵی پاردا زۆر بووه و %8.9 زیاتر بووه به‌راورد به ساڵی 2019.
تێكڕای ئه‌و به‌ڵێن نامه هاوسه‌رگیریه‌ی ساڵی پار تۆماركراوه 150 هه‌زار و 117 به‌ڵێن نامه بووه.
په‌تای كۆرۆنا بوه هۆی كه‌ره‌نتین و داخستنی گشتی له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیان مانه‌وه ئه‌مه‌ش وایكرد كه گرفت له‌ناو خێزانه‌كان دروست ببێت و به‌هۆیه‌وه جیابوونه‌وه له‌ناو هاوسه‌ره‌كان زۆر ببێت.