ئەگوێرۆ مان سیتی جێدەھێڵێت

وەرزش

29/03/2021     ژمارەی بینراو 424

راچڵەکین- سپۆرت 

 

یانەی مانچستەر سیتی بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند کە دوای یارییەکانی ئەم وەرزە سێرجێۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی یانەکەیان جێدەھێڵێت.

 

ئەگوێرۆ لە ساڵی ٢٠١١ یاریی بۆ مان سیتی دەکات، بەڵام ھاوینی داھاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و یانەکە بڕیاری داوە چیتر بۆی نوێ نەکەنەوە.

 

ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بە تۆمارکردنی ٢٥٧ گۆڵ  گۆڵکاری مێژوویی مان سیتییەو لە ماوەی یاریکردنیدا لەگەڵ ئەو یانەیە چوار جار نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستھێناوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن