به‌وێنه.. هه‌ڵكه‌وت زاهیر بیری لۆكه ده‌كات؟
ڕاچڵه‌كین-
ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌رهه‌مێكی كۆنی خانمه گۆرانیبێژ" شاناز" ی له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمێنتی هه‌مه‌جۆری له‌سه‌ر بنوسرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، تێكستی به‌رهه‌مه‌كه - مەهاباد قەرەداغی نوسیویه‌تی
ئاوازه‌كه‌شی هەڵكەوت زاهیر خۆی دایناوه و مێژووی به‌رهه‌مه‌كه بۆ ئه‌و ساڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شاناز له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاریكردوه.
دوای دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر، شاناز ئێستا له‌گه‌ڵ كوڕه گۆرانیبێژ" نه‌وید" كاری هونه‌ری ئه‌نجامده‌دات و چه‌ندین به‌رهه‌می بڵاوكردۆته‌وه و یه‌كێك له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌وید وتویه‌تی.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر پۆسته‌كه نوسیوه باسیان له‌وه كردوه كه هه‌ڵكه‌وت زاهیر ڕه‌نگه جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ شاناز كاربكات یان بیری ئه‌م خانمه ده‌كات و به‌شێكی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه ئاره‌زووی كردبێت یاده‌وه‌ریه كۆنه‌كان نوێ بكاته‌وه.