وێنه‌ی زیاتری ئه‌و ئافره‌ته بڵاوبویه‌وه كه مێرده‌كه‌ی له‌به‌ر دڵی دایكی هه‌وڵیدا بیكوژێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له‌ڕووداوێكی ناخ هه‌ژێندا گه‌نجێك له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی دڵی دایكی ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یدا و ڕوخساری شێواند به‌ڵام دادگای میسر بڕیاریدا به ئازادكردنی هه‌ریه‌ك له برا و دایكی تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست له دژیان.
ئیسرا عیماد كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵه و دایكی منداڵێكی كوڕه كه ته‌مه‌نی 6 مانگه، له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا باوكی ناچاری كردوه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕی ژنی دووه‌می بكات، دوای ته‌نها چه‌ند مانگێك له هاوسه‌رگیری گرفت و كێشه له‌نێوان ئیسرا و خه‌سووی دروست بووه به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی باوكی ئیسرا له هاوسه‌ری دووه‌می و ئه‌م ئافره‌ته پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له‌م كچه بكاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی باوكی ئیسرا ته‌ڵاقیداوه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیسرا كاری شۆفێری تاكسی بووه و دایكی بۆی كڕیوه، خه‌سووی ئیسرا كوڕه‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م دوو بژارده یان له ئیسرا جیا ببێته‌وه یان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، له ئه‌نجامدا شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرا و هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ ته‌واوی ڕوخساری شێواندوه.
چیرۆكه‌كه‌ی ئیسرا زۆر خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و هاوسه‌ری ئیسرا ده‌ستگیر كرا و دانیدا به‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه.
دوای تاوانه‌كه پیاوانی ئاسایش هه‌ریه‌ك له دایكی تاوانبار و براكه‌ی ده‌ستگیر كرد به تاوانی به‌شداری كردن و هاندان بۆ ئه‌م تاوانه و هه‌ردووكیان ڕه‌تیان كردبویه‌وه كه به‌شداریان تیادا كردبێت و بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌ستگیر كران و له ئێستادا تاوانبار كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ زیندان كراوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ته‌واو ده‌بێت و تۆمه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵدانه بۆ كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و چه‌قۆیانه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌یداوه ڕوخساری شێواندوه.