جۆرێك دەمامك قەدەغە كرا

جیهان

03/04/2021     ژمارەی بینراو 584

راچڵەكین-

فەرمانگەی تەندروستیی كەنەدا داوای كرد ئەو دەمامكانەی گرافین لە پێكهاتەكانیاندا هەیە بەهۆی ئەو مەترسیانەی لەسەر تەندروستیی دروستی دەكەن بەرهەمهێنان و هەناردەكردنیان رابگیرێت''.

بە پێی هەواڵێكی هیندوستان تایمز، فەرمانگەی تەندروستیی كەنەدا كە سیاسەتەكانی تەندروستیی نیشتمانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات، دوێنێ لە راگەیەندراوێكدا داوای كرد ئەو دەمامكانەی گرافین لە پێكهاتەكانیاندا هەیە بەهۆی ئەو مەترسیانەی لەسەر تەندروستیی دروستی دەكەن بەرهەمهێنان و هەناردەكردنیان رابگیرێت.

بەرپرسان كە توێژینەوە دەكەن لەسەر ئەو دەمامكانەی گرافینیان تێدایە، بە پێی هەڵسەنگانە سەرەتاییەكانیان دەركەوتووە كە ئەو پارچانەی گرافین كە كاتی هەناسەدان هەڵدەمژرێن رەنگە ببنە هۆی ژەهراوی بوونی سیەكان.

بانگەشەی ئەوە دەكرێت ئەو دەمامكانەی گرافین لە پێكهاتەكانیاندا هەیە دەخرێنە بازاڕەوە تایبەتمەندی ''دژە ڤایرۆس'' و ''دژە بەكتریا''یان هەیە.

دەمامكەكان كە بە نانۆتەكنەلۆجی بەرهەمدەهێندرێن لە كەنەدا و هیندستان بەكارهێنانی بەربڵاوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن